کوردی
لە ڕێگای ڕامیگۆ بە شێوازێكی نوێ گەشت بكە!
بەرەو گۆڕانكاری نوێ لە گەشت و گواستنەوە لە كوردستان و عێراق.
ئێستا دایبەزێنە
دەربارەی ئێمە
ڕامیگۆ شێواز و ئەزموونێکی نوێی گواستنەوە و گەیاندن دەهێنێتە ئاراوە، کە بێ مەترسییە، متمانەپێکراوە و بەپێی پێداویستییەکانی تۆیە.
دەست بە گەشتێکی نوێ بکە
چێژ وەربگرە لە هاتوچۆیەکی ئاسان و بێکێشە لەگەڵ ڕامیگۆ، کە خزمەتگوزارییەکی نوێ و داهێنەرانەی داواکردنی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەیە و ئامانجیەتی گواستنەوە و گەیاندن لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە یەکجاری بگۆڕێت.
چێژوەرگرتن لە هەموو ساتەکان
بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا و پشتبەستن بە ڕێنمایی کەسانی شارەزا، ڕامیگۆ ئەزموونێکی گواستنەوە و گەیاندنت پێشکەش دەکات کە تەنیا بریتی نییە لەوەی بتگەیەنێتە شوێنی مەبەست، بەڵکو ئامانجیشمانە چێژ لە سات بە ساتی گەشتەکەت وەربگریت.
بەرەو پێشەوەت دەبەین
ڕامیگۆ تەواو پابەندە بە بنەماکانی سەلامەتییەوە و خزمەتگوزارییەکە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت بەکاری بهێنیت، چونکە لە هەموو پێداویستییەکانت تێدەگات و جێبەجێیان دەکات. چاوەڕوان بن، ئێمە مانایاکەی نوێ دەدەین بە بواری گواستنەوە و گەڕان.
ڕامیگۆ بۆ بەکارهێنەران
شێوازی ژیانت خێراتر، ئاسانتر و پارێزراوتر بکە لەگەڵ ڕامیگۆ. ئەگەر گەشتێکی کورتت هەیە، یان پیویستت بە گەیاندنی شتومەکە، ئەوا بێگومان خزمەتگوزارییە پشتپێبەستراو و خێراکانی ئێمە گونجاوترینن بۆت. ئێستا بەشداربە و ژیانی ڕۆژانەت ئاسانتر بکە.
ئێستا ئەپڵیکەیشنی ڕامیگۆ دابەزێنە – گەشتەکەی تۆ بەرپرسیارێتیی ئێمەیە!
ڕامیگۆ بۆ شۆفێران
ببە بە بەشێک لە خێزانی ڕامیگۆ و دەست بکە بە پارەپەیداکردن بەپێی کات و ویستی خۆت. لەگەڵ ئێمە، کاتژمێرەکانی کارکردنت بەدەست خۆتن، داهاتێکی گونجاوت هەیە و یارمەتیی سەرنشینانیش دەدەیت تا بگەنە شوێنی مەبەست. بە کەمتر لە 10 خولەک خۆت تۆمار بکە و لەگەڵ ڕامیگۆ بکەوە ڕێ.
ئێستا ئەپڵیکەیشنی ڕامیگۆ بۆ شۆفێران دابەزێنە – شۆفێری بکە، پارە پەیدا بکە و پێشبکەوە!
کورتەیەک